به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ مەسعود حەسەنی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای کۆگەی گازی پارسی باشووری ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە لە وتووێژێک دا لەگەڵ کاناڵی ڕاگەیاندنەکانی نەوت و وزە"شانا" وتی: کۆمپانیای کۆگەی گازی پارسی باشوری ئێران لە دە مانگی رابردوو دا نزیکەی 81 میلیارد مەتری سێجا گازی بەرهەم هێناوە.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای کۆگەی گازی پارسی باشوری ئێران وتیشی: زیاتر لە 103 میلیارد مەتری سێجاش گاز لە مەخزەنی هاوبەشیی پارسی باشوور هەڵینجێنراوە و لە پاڵاوگەکانی ئەو کۆگەیە دا بەرهەم هاتوە.
بە قسەی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای کۆگەی گازی پارسی باشوری ئێران لەو ماوەیە دا نزیکەی 128 میلیۆن و 336 هەزار بەرمیل گازاو و زیاتر لە 319 هەزار تەن گۆگردی دانە بەندی لە کۆمپانیای کۆگەی گازی پارسی باشوری ئێران دا بەرهەک هاتوە.
پاش کرانەوەی فازەکانی 17 و 18ی پارسی باشور، فازەکانی 19،20 و 21ی پارسی باشور خەریکی ئامادەکرانن و بە گشتی بە سەرنج دان بە پێشکەوتنی بەشە جۆربەجۆرەکانی گەشەی دامەزراوە واوەکەنارییەکان و پاڵاوگە کەنارییەکان لەوانەیە لە ساڵی داهاتو دا بتوانین ئەو فازانە وەبەر کار نرێن.
بە گوێرەی داوایین بەراوردەکان پاشەکەوتی گازی کۆکێڵگەی پارسی باشور نزیکەی 14.2 تریلیۆن مەتری سێجا و پاشەکەوتی گازاوی ئەو کێڵگەیەش زیاتر لە 19 میلیارد بەرمیل دەبێ.